Go to the first error There was an error on your page. Please correct any required fields and submit again.
ستراتیژی ئاوێتەبوون و کۆبەندی پەنابەران لە یۆرکەشێر و هەمبەر (Yorkshire and Humber Refugee Integration)
مایگرەیشن یۆرکەشێر (Migration Yorkshire) ڕێکخراوەێکە کە پشتگیری ستراتیژی بۆ ڕێکخراوەکان فەراهەم دەکات لە ناوچەی یۆرکەشێر و هەمبەر بۆ ڕێکخستن و یارمەتیدانی کۆچبەران، بە پەنابەرانیشەوە بۆئەوەی ئاوێتە ببن. ئێمە ئێستا ئاسانکاری بۆ گەشەکردنی ستراتیژێکی ناوچەیی نوێی ئاوێتەبوونی پەنابەران و کۆبەندی ئاوێتەبوونی پەنابەران ئەنجام دەدەین بۆ یارمەتیدانی ئێمە بۆ گەیاندنی باشترین دەرەنجام بۆ پەنابەران. ئێمە ئێستا ڕاوێژ بە خاوەن پشکە خۆجێیەکان دەکەین، بە پەنابەران و پەناخوازنیشەوە، سەبارەت بە چەندەها لایەنی ئاوێتەبوونی پەنابەران و ئێمە دەمانەوێت گوێبیستی بیروبۆچوونەکانی تۆ بین.
ئەم پرسنایرنامەی ڕاوێژکارییە بەشێکە لەو ڕاوێژکارییە و دەبێت 10 بۆ 15 خولەک بخایەنێت بۆ پڕکردنەوەی. وەڵامەکانت ناونادیار دەبن. بەشدرای تۆ لەلای ئێمە زۆر گرنگە و یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتن لەوەی کە پەنابەرەکان ئێستا چۆن ئاوێتە دەبن لە ناوچەکەدا. ئەوە هەروەها بۆ ئێمە بەسوودە بۆ دانانی لەپێشترێتییەکان بۆ چەند ساڵی داهاتوو.
ئەم پرسیارنامەیە بوارێک بۆ تۆ دەڕەخسێنێت بۆ یارمەتیدانت بۆ گەڵاڵەکردنی ستراتیژی و کۆبەندی نوێ. ئێمە دەمانەوێت گوێبیستی بیروبۆچوونەکانت بین، ئیتر ڕۆڵ، زانین و دانایی یان ئەزموونی تۆ هەر چۆنێک بێت. ئەم پرسیارنامەیە بۆ هەموو ئەو کەسانە داڕێژراوە کە پشکێکیان هەیە لە ئاوێتەبوونی پەنابەراندا، بە پیشەوەرەکان، خۆبەخشەکان، بەکارهێنەرانی خزمەتگوزاری و ئەندامانی هەڵبژێردراویشەوە.
ڕێنوێنی بۆ پڕکردنەوەی پرسیارنامەکە
مەبەستمان لە وشەی 'پەنابەر' هەر کەسێکە کە لە ناوچەی یۆرکەشێر و هەمبەر دەژی و ئەزوموونێکی کەسی هەیە سەبارەت بە کۆچی زۆرەملێ یان سیستەمی پەناخوازی، بۆ نمونە، وەک پەنابەر یان پەناخواز.
مەبەستمان لە وشەی 'فەراهەمکار' فەراهەمکاری خزمەتگوزارییە، بەوانەشەوە کە لە کەرتی خۆویستی و ناو کۆمەڵگەشەدا کار دەکەن (VCS).
ئێمە لەم ڕاوێژکارییەدا وشەی 'ئاوێتەبوون' پێناسە ناکەین، لەباتی ئەوە ئێمە پشت بەوە دەبەستتین کە ئاوێتەبوون لەلای تۆ چی دەگەیەنێت. ئەوە لەلای خەڵکی جیاواز واتای جیاوازی هەیە، بەڵام لەلای زۆربەی خەڵک، 'ئاوێتەبوون' پەیوەندییەکی نزیکی هەیە لەگەڵ وابەستەبوون، بوون بە بەشێک لە شتێکی گەورەتر، هەل، پەسەندکردن، گونجاندن، پێشوەازی، ماڵەوە و شتی لەو جۆرە.
هەر یەک لە پرسیارەکان لێدوانێک لەخۆ دەگرێت دەربارەی ئاوێتەبوونی پەنابەران لە یۆرکەشێر و هەمبەر و تۆ پێشوازی دەکرێیت بۆ هەڵبژاردنی ئەوەی کە ئاخۆ تۆ پێت وەهایە ئەوە ڕەنگدانەوەەیەکی ڕاستەقینەی ئەوەیە کە ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا ڕوو دەدات، لەڕێگەی تەرازوێکەوە لە 1 ـەوە (کە لەوێدا تۆ پێت وەهایە وتەکە بەتەواوی هەڵەیە یان ڕاست نییە) بۆ 10 (وتەکە بەتەواوی ڕاست یان واقعییە).
چونکە وەڵامەکان پشت بە ژمارەیەک فاکتەر دەبەستن، تکایە پێوەری سادە هەڵبژێڕە بۆ دەستەبژێرکردنی وەڵامەکەت. بۆ نمونە، ئەگەر پێت وەهایە وتەیەک بۆ زۆربەی هەرە زۆری پەنابەران (یان خزمەتگوزارییەکان) ڕاستە، دەشێت تۆ ژمارەیەک هەڵبژێریت کە نزیکە لە 10. بەڵام ئەگەر لەو باوەڕەدایت کە وتەیەکی تر تەنها بۆ ڕێژەیەکی کەمی پەنابەران (یان خزمەتگوزارییەکان) ڕاستە، ئەوا ژمارەیەکی نزیک لە 1 لەوانەیە بەباشترین شێوە ڕەنگدنانەوەی بیروبۆچوونی تۆ بکات.
تکایە لە ڕوانگەی بیروبۆچوونی خۆتەوە وەڵامی هەر یەک لە پرسیارەکان بدەرەوە، لەڕێگەی بەکارهێنانی زانین و دانایی و ئەزموونی خۆتەوە، ئیتر ئەوە هەرچەندە خۆجێی یان کەسی بێت. ئەوە لەوانەیە پەیوەدنیدار بێت بە ناوچەکەی خۆت یان بە هەموو ناوچەکەوە بەشێوەیەکی گشتی. ئەوە هەروەها بۆی هەیە پەیوەدنیدار بێت بەو شوێنەوە کە لێی دەژیت یان کار دەکەیت، یان هەردوکیان پێکەوە.
ئەگەر وەها هەست دەکەیت کە ناتوانیت وەڵامی پرسیارێکی دیاریکراو بدەیتەوە، هەر بە بەتاڵی بەجێی بهێڵە.
پرسیارنامەکە لە پێنج بڕگە پێک دێت: خەڵک، شوێنەکان، فەراهەمکاران، هاوپشکەکان و بەشداران. لە کۆتایی هەر بڕگەیەکدا تۆ بەشی 'سەرنج' دەبینیت، کە لەوێدا دەتوانیت هەر بیروڕا و سەرنجێک بنووسیت کە هەتبێت، یان وەڵامەکانت زیاتر بە دوورودرێژی ڕوون بکەیتەوە. بۆ نمونە، تۆ لەوانەیە وەها هەست بکەیت کە هەندێک لە وتەکان لەو بڕگەیەدا ڕاست و دروستن بۆ ئەو پەنابەرانەی کە دووبارە نیشتەجێ کراونەتەوە، بەڵام بەسەر پەناخوازاندا ناچەسپێن، یان ئەوانە تەنها بۆ هەندێک گرووپی پەنابەران ڕاستن، یان تەنها لە هەندێک ناوچەدا.
ئاگاداری تایبەتێتی (پاراستنی داتاکان)
ئەم ڕووپێوە بەتەواوی ناونادیارە. ئێمە داوای هیچ شتێک ناکەین یان هیچ شتێک تۆمار ناکەین کە بتوانرێت بۆ مەبەستی ناسینەوەی تۆ وەک کەسێک بەکار بهێنرێت.
ئەگەر تۆ بڕیارت دا هەر زانیارییەکی زیاتر بدەیت بە ئێمە کە بتوانرێت بۆ ناسینەوەی تۆ بەکار بهێنرێت، ئێمە ئەوە لادەبەین بەر لەوەی کە ئەنجامەکانی ڕاوێژکارییەکە بڵاو بکەینەوە و ئێمە ئەو بەشەی زانیارییەکان لەناو تۆمارەکانی خۆماندا هەڵناگرین.
مایگرەیشن یۆرکەشێر (Migration Yorkshire) بنکەیەکە لەناو ئەنجومەنی شارەوەانی لیدز (Leeds City Council) و ئەو پرسیارنامەیە لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانییەوە گیراوەتە ئەستۆ. ئێمە شەکرۆکە کوکی
(cookies) بەکار دەهێنین بۆ برەوپێدانی ئەزموونی تۆ بۆ بەکارهێنانی ماڵپەڕەکەمان. ئەگەر بەردەوام بیت بەبێ گۆڕینی ڕێکبەندی کوککیەکانت (شەکرۆکە)، ئێمە وەها دادەنێین کە تۆ بە بەکارهێنانی ئەوە خۆشحاڵیت.